پڕۆگرامەکانی بیت بەردەوام دەبن.

logo

بوتکامپی

Green - گرین

کۆتا وادەی ناونووسین

ناونووسین داخراوە

بە خۆشحاڵییەوە یەکەم کۆهۆرتی گریین بووتکامپ بە سەرکەوتوویی خولی چڕی شیکاری و بینینی داتایان تەواوکرد. تەکنەلۆجیا دەتوانێت وەڵامی زۆرێک لە کێشە ژینگەیییەکان بێت. بە هەنگاوێکی گرنگی دەزانین ئەو کۆمەڵە خۆنەویستەی کار لە بواری ژینگەدا دەکەن توانستی تەکنەلۆجییان پەرەپێبدرێت تا کارەکانیان خێراتر، فراوانتر، و سەردەمیانەتر گەشە بسێنێت. لە کوردستاندا چەند ڕێکخراوێکی ژینگەییی هەن، هەروەها چەندین کەسی ژینگەدۆستی خاوەن بیرۆکەی تایبەتی خۆیان هەن. کە ئامانجی هەریەکێکیان پاراستن و چاککردن و باشترکردنی دۆخی ژینگەی ناوچەکە و زەوییە. ژینگە بوارێکی گەلێک فراوانە، هەر بەشێک لەم بوارە ڕەهەندی جیاوازی لێکدانەوە و لێتەگەیشتنی هەیە. ویستمان دەستێکی هاوکار بین لە پڕکردنەوەی ئەو کەلێنە تەکنەلۆجییەی کە لە وڵاتی ئێمەدا لە بواری ژینگەدا هەیە و یارمەتی ئەم کۆمەڵگە ژینگەدۆستە بدەین لە ڕاستبەکارهێنانی داتاکانیان و بەرهەمهێنانی ڕاپۆرتی ڕوون و وردی پشتبەستوو بە داتا. بۆ پێکانی ئەم ئامانجە پاش بانگەشە و بانگهێشت کردن بۆ بووتکامپەکە، گرین بووتکامپ پێشوازی لە ١٥ بەشداربوو کرد کە سەرجەمی ئەم کاراماییانەیان لە ماوەی چوار هەفتەو نیودا بەدەستهێنا. بەشداربووانمان بۆ بەدەستهێنانی بڕاوانامەی بەشداری کردن و ڕەنگدانەوەی فعلیی کارەکانیان کۆتا پرۆژەی خۆیان لە فێستیڤاڵی بیت پێشکەشکرد و بەڕێز شاهۆز سەیوان بووە براوەەی خەڵاتی یەکەمی پرۆژەی گرین بووتکامپ کە بریتی بوو لە ١،٥٠٠،٠٠٠ دینار. گرین بووتکامپ بەردەوام دەبێت. چاوتان لەسەر ماڵپەڕەکەمان بێت!

سێ

پرسیارەکە

چییە؟

چییە؟

خولی ڕاهێنانی شیکاری و بینینی داتا بە بەکارهێنانی PowerBI

لەکوێیە؟

لەکوێیە؟

ماڵی داهێنانی سولی، کارگەی کلتوور

کەیە؟

کەیە؟

٧/٥/٢٠٢٣ - ٨/٦/٢٠٢٣

ئەو تەکنەلۆژیایانەی

فێریان دەبیت

Wordpress

Wordpress

PowerBI

PowerBI

ئێمە و

ئامانجەکانمان

تێگەیشتن لە گرنگی تەکنەلۆجیا و داتا بۆ ژینگە.

پێشکەشکردنی پڕۆژەکانت بە شێوەی ئۆنلاین لە ماڵپەڕێکدا.

فێردەبیت بە چەند کلیکێکی کەمی ماوسەکەت ڕاپۆرت و داشبۆردێکی بەهێز دروست بکەیت بە مایکرۆسۆفت پاوەر بی ئای

فێر دەبیت Data Model درووست بکەیت و بە DAX پەرەی پێبدەیت

بە ئاسانی کۆمەڵێک GRAPHS و VISUALIZATIONS دروست بکە بە بەکارهێنانی drag and drop

تایبەتمەندی پرسیار و وەڵامی Power BI بەکاربهێنە بۆ ئەوەی بە ئاسانی پرسیار لە داتاکانت بکەیت و تێڕوانینێکی نوێ پێشکەش بکەیت.

ئێمە و

پەیڕەوەکەمان

vision

بەشی ١: شیکارکاری داتا

بەشی ٢: مۆدێلرکردن و گۆڕانکارییە بنەڕەتییەکانی داتا

بەشی ٣: درووستکردنی پەیوەندی نێوان خشتەکانم بەکارهێنانی DAX, وە پشاندانی داتا شیکارکراوەکان

بەشی ٤: درووستکردنی Data Visualisation وە ڕاپۆرتی پەیوەستکراو

بەشی ١: شیکارکاری داتا

تێڕوانین و زانیاری دەربارەی شیکار و بینینی داتا و زانیاری دەربارەی بەکارهێنانیان لە شیکارکردنی داتای ژینگەیی

  • زانیاری دەربارەی Big Data, Artificial Intelligenceوە Cloud Computing
  • زانیاری دەربارەی ڕۆڵە جیاوازەکانی Data Analyst, Data Scientist وە Data Engineer
  • ناساندنی Microsoft Power BI وە هۆکاری بەکارهێنانی لەم خولەدا

ناساندنی WordPress و فێربوونی دروسرکردنی

  • زانیاری دەربارەی WordPress وە ئامانجمان لە بەکارهێنانی لەم کۆرسەدا
  • دروستکردنی پۆرتفۆلیۆ بە WordPress بۆ پیشاندانی پڕۆژەی شیکاری داتا و بینین

ناساندنی ئامادەکردن و مۆدێلکردنی داتا

  • ڕوونکردنەوەی Microsoft Power BI Data Pipeline
  • ناساندنی لایەنە پەیوەندیدارەکان کە شیکارکەری داتا(data analyst ) کاریان لەگەڵ دەکات
  • ئاشنابوون بە ڕۆڵی Power Query و مۆدێلکردنی داتا و ڕاپۆرتکردن

دڵنیابەرەوە لە خوێندنەوەی

داواکارییەکانمان

تۆ

تۆ

لە ڕێکخراوێکی ژینگەیی کار دەکەیت، خاوەن بیرۆکەیەکی کە خزمەت بە ژینگە دەکات، چالاکوانی ژینگەییت

بەپەرۆشیت

بەپەرۆشیت

بەپەرۆشیت بۆ بوارە ژینگەییەکان و بابەتەکانی پەیوەست بە گۆڕانی کەش و هەواوە و دەتەوێت گۆڕانکاری درووست بکەیت

کات

کات

کاتت هەیە بەشداری لەسەرجەم وانەکانی تایبەت بە بووتکامپەکەوە بکەیت

ئامادەیت

ئامادەیت

بە لایەنی کەمەوە پەیوەندیت بە بوارێکی پەیوەست بە ژینگەوە هەیە. ئەو خوازیارانەی کە باکگراوندێکی ئێکسڵیان هەیە ئەگەری وەرگیرانیان بەرزترە.

بەربڵاوترین

پرسیارەکان

  • من خوێندکارم/کارم هەیە کاتەکەی ناگونجێت بۆم ئێستا و دەمەوێت بەشداربم

  • من دەمەوێت لەبارەی داتاوە زانیارییەکانم زیاد بکەم بەڵام پەیوەندیم بە هیچ دامەزراوەیەکی ژینگەییەوە نیە پلانیشم نیە پرۆژەیەکی ژینگەیی خۆم دامەزرێنم. ئایا دەتوانم بەشداربم؟

  • تێچووی بەشداریکردن چەندە؟

  • ماوەی خولەکە چەندە؟

  • بە چ زمانێک وانەکان پێشکەش دەکرێن؟

  • ئایا لاپتۆپمان بۆ دابین دەکرێت؟

  • من هیچ پێشینەیەکی تەکنیکیم نییە، ئایا دەتوانم بەشداربم؟

  • من تەمەنم گەورەیە، وەردەگیرێم؟

  • لە کۆتایی خولەکەدا هیچ بڕوانامەیەک وەردەگرم؟

  • من لە دەرەوەی سلێمانی دەژیم، ئایا شوێنی مانەوەم بۆ دابین دەکەن؟

© 2024 هەموو مافەکانی پارێزراوە بۆ بیت