پڕۆگرامەکانی بیت بەردەوام دەبن.

logo

بوتکامپی

پەرەپێدانی فول-ستاك

کۆتا وادەی ناونووسین

ناونووسین داخراوە

بەخێربێن بۆ بووتکامپی پەرەپێدانی فۆڵستاکی پرۆگرامی بیت! ئەم بووتکامپە تا ئێستا دوو کۆهۆرت دەرچووی بەرهەمهێناوە و بەهۆی ئەو لێهاتووییە بەنرخانەی کە لە ماوەی مانەوەیان لەگەڵ ئێمەدا بەدەستیان هێناوە؛ بە شانازییەوە ٥٠٪ی دەرچووانمان دامەزراون و دەست بە کار بوون. بووتکامپەکەمان ئامانجیەتی یارمەتی ئەو گەنجانە بدات کە بێ کارن بەڵام خوازیاری کارن لە دنیای کۆدنووسین و بواری گەشەپێدان. لە هەر جارێکی ڕاگەیاندنی بووتکامپەکانمان زیاتر لە ٣٥٠ داواکاری بە جۆش و خرۆش داواکارییان پێشکەش کردووە. پرۆسەی هەڵبژاردن هەمیشە کێبڕکێیەکی بەهێزی تێدابووە. ئەمەش هاتنە ناوەوەی کەسانی لێهاتوو مسۆگەردەکات. بۆ دەرچوون، بەشداربووان دەبێت بە پەرۆشەوە بەشداری لە هەموو وانەکاندا بکەن، ئەرکەکان جێبەجێ بکەن، و شارەزاییەکانیان لە ڕێگەی پڕۆژەیەکی سەرنجڕاکێشەوە پیشان بدەن. ئێمە دان بە هەوڵە ناوازەکانی بەشداربووانمان دەنێین بە بەخشینی خەڵاتی 1,500,000 دینار بە براوەی باشترین پڕۆژەی کاپستۆن. لە ساڵی ٢٠٢٣دا بەڕێز شاجوان نامیق بووە براوەی پرۆژەی دەرچوون. بووتکامپەکانمان بەردەوام دەبێت، چاوتان لەسەر ماڵپەڕەکەمان بێت.

سێ

پرسیارەکە

چیە؟

چیە؟

(full-stack development خولی ڕاهێنانی

لەکوێیە؟

لەکوێیە؟

ماڵی داهێنانی سولی، کارگەی کلتوور

کەیە؟

کەیە؟

٢٤/١/٢٠٢٣

ئەو تەکنەلۆژیایانەی

فێریان دەبیت

MongoDB

MongoDB

React

React

ExpressJS

ExpressJS

NodeJS

NodeJS

ئێمە و

ئامانجەکانمان

کارنامەیەکی بەهێزی تەکنەلۆجی دروستبکە لە ڕێگەی دروستکردنی بەرنامەی راستەقینە کە دەبنە هۆی سەرسامکردنی خاوەنکارەکان. ئەو بەهرانەت پەرەپێبدە کە یارمەتیدەرت دەبن تاکوو ئاستێکی باش پێشکەش بکەیت لە کاتی ئەنجامدانی چاوپێکەوتنی تەکنیکی لەگەڵ کۆمپانیا تەکنەلۆجییەکان.

ستاکی گەشپێدانی MERN یەکێکە لە هەرەبەکارهێنراوترین ستاکەکانی گەشپێدانی نەرمەکاڵا. گەشپێدەری MERN لە ناوخۆ و جیهان داخوازی بەردەوام لە زیادبوونە. هۆکاری بەناوبانگی ئەم ستاکە دەگەڕێتەوە بۆ توانای بەکارهێنانی هەمان زمان لە هەردوو بەشی front-end و هەروەها back-end.

بە باوەڕبەخۆبوونەوە پلان دابڕێژە بۆ پرۆژەکانت و جێبەجێیان بکە. شارەزایی بەدەست بێنە لە بوارە بنچینەیییەکانی وەک Authentication, CRUD, Responsive Design, Deployment و چەندین بواری دیکە.

زۆربەی کاتەکەکانت بە نووسینی کۆد بەسەردەبەیت لە بوتکامپەکە بە پاڵپشتی ڕاهێنەرە لێهاتووەکانمان. بە شێوەیەکی دروست، فێری دوایین پەرەسەندنەکانی تەکنەلۆجیا دەبیت لە ڕێگەی بەرجەستەکردنی چەمکەکانی گەشەپێدان، لە ژینگەیەکی ڕاستەقینەی هاوشێوەی شوێنکار، بە کارکردن لەسەر پرۆژە و لاب.

ئێمە و

پەیڕەوەکەمان

vision

بەشی سفر: هەفتەی هەڵسەنگاندن (١ هەفتە)

بەشی دووەم: گەشەپێدانی ماڵپەڕ Front-End (٢ هەفتە)

بەشی سێیەم: فرەیموۆرکی React (٤ هەفتە)

بەشی چوارەم: گەشەپێدانی Back-End (٤ هەفتە)

بەشی سفر: هەفتەی هەڵسەنگاندن (١ هەفتە)

هەفتەی یەکەمی بیت بووتکامپ هەفتەی هەڵسەنگاندن دەبێت، پاش هەفتەی هەڵسەنگاندن، بەشداربووە سەرکەوتووەکان بەردەوام دەبن لە خوێندن لە پرۆگرامەکەداو ماڵئاوایی لەو بەشداربووانە دەکرێت کە لە هەفتەی هەڵسەنگاندندا سەرنەکەوتوون. هەر بۆیە، پاش پڕکردنەوەی فۆڕمە ئۆنڵاینەکە،ئەو کەسانەی پەیوەندییان پێوە دەکرێت ئەو کەسانەن کە تەنها بۆ ئەم ئاستە سەرکەوتوون و هەڵسەنگاندی تریان لەپێشە.

لە بەشی یەکەمدا، بەشداربووان سەبارەت بە بنەما سەرەتاییەکانی تەکنەلۆجیاکانی گەشەپێدانی ماڵپەڕ وەک HTML, CSS و JavaScript زانیاری وەردەگرن و لەم بەشەدا یەکەم ماڵپەڕیان دروست دەکەن.

دڵنیابەرەوە لە خوێندنەوەی

داواکارییەکانمان

تۆ

تۆ

نە خوێندکاریت نە کارمەند

بە پەرۆشیت

بە پەرۆشیت

ئامادەییت تیایە کارێکی نوێ لە بواری تەکنەلۆجیادا دەستپێبکەیت

کاتت هەیە

کاتت هەیە

دەتوانیت بێیتە سەرجەم وانەکان و کار بکەیت بە ئاستی خێرایی بووتکامپەکە

ئامادەیت

ئامادەیت

تێگەشتنێکی گشتی و سەرتاییت هەیە لەبارەی HTML. CSS, JavaScript

بەربڵاوترین

پرسیارەکان

  • پاش پڕکردنەوەی فۆڕمی بەشداری کردن چۆن ئاگادار دەکرێمەوە لە ئەنجامی فۆڕمەکەم؟

  • من خوێندکارم/کارم هەیە کاتەکەی ناگونجێت بۆم ئێستا و دەمەوێت بەشداربم

  • تێچوی بەشداری کردن چەندە؟

  • ماوەی خولەکە چەندە؟

  • بە چ زمانێک وانەکان پێشکەش دەکرێن؟

  • ئایا لاپتۆپمان بۆ دابین دەکرێت؟

  • من هیچ پێشینەیەکی تەکنیکیم نییە، ئایا دەتوانم بەشداربم؟

  • من تەمەنم گەورەیە، وەردەگیرێم؟

  • لە کۆتایی خولەکەدا هیچ بڕوانامەیەک وەردەگرم؟

  • من لە دەرەوەی سلێمانی دەژیم، ئایا شوێنی مانەوەم بۆ دابین دەکەن؟

© 2024 هەموو مافەکانی پارێزراوە بۆ بیت